حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا له‌گه‌ڵ "گه‌ریلا" رێكده‌كه‌وێت
دوای 52 ساڵ شه‌ڕكردن
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا و هێزی شۆڕشگێڕه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته "فارك" رایانگه‌یاند، دوای چوارساڵ گفتوگۆ، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی ئاشتییانه‌ی "مێژوویی".
ماوه‌ی 52 ساڵه، گه‌ریلاكانی فارك له دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌جه‌نگن و دواجار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئاب/ ئۆگۆستی 2016، رێككه‌وتنی ئاشتییان مۆركرد.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، شاندی دانوستانه‌كانی هه‌ردوولا، كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانییان له كوبا ئه‌نجمداوه و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شیان له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2012 بوو.
له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه: "گه‌یشتینه رێككه‌وتنێكی ئاشتی به شێوه‌یه‌كی كۆتایی و كامڵ و یه‌كلاكه‌ره‌وه".
كه‌مێك به‌ر له راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه، تیۆملیۆن خیمینیز، به‌رپرسی هێزی شۆڕشگێڕه چه‌كداره‌كانی (فارك) گوتی: "گه‌یشتینه ئامانج و قۆناخی گومانه‌كان كۆتاییهات".
خوان مانوێل سانتۆس، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆڵۆمبیا، رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌لی كۆڵۆمبیا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و رێكخراوه چه‌كدارییه و حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا، كه ماوه‌ی 52 ساڵی خایاند، تا ئێستا 260 هه‌زار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه و 45 هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوونه و زیاتر له 6.5 ملیۆن كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدانانهكانیشهوه ئاواره بوونه.