ئەمریكا سەركردهكانی موجاھدینی خەڵق دهباته ئهلبانیا
K24 - ههولێر:
میدیاكانی ئێران بڵاوییانكردهوه، ئەو فڕۆكە ئەمریكییە چەند سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی موجاھدینی خەڵق كەسانی نزیكی مەسعوود رەجەوی سەرۆكی ئەو رێكخراوە دەگوازێتەوە ئەلبانیا.
بڕیاریشە دەیان كەس لە ئەندامانی رێكخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران لە فڕۆكەخانەی بەغداوە لە رێگەی ئەو فڕۆكە ئەمریكییانەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بگوازرێنەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە عێراقیش ئەو ھەواڵەی پشتراست كردەوە و دەڵێت، بڕیار بوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەركردەكانی موجاھدین و دەیان كەس لە ئەندامانی ئەو رێكخراوە، كەمپی لیبێرتی بەرەو فڕۆكەخانی بەغدا جێبھێڵن.
رێكخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران، رێكخراوێكی دژبەری ئێرانە و لە ساڵی 1980ەوە لە لایەن رژێمی سەدام حوسێنەوە بەشێکی زۆری ئەندامانی لە كەمپی ئەشرەفی عێراق جێگیرکرابوون.