لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه

سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی تایبه‌ت به خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فه‌رمی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـی حوزه‌یرانی 2024)، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لێژنه‌كه و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆ و شرۆڤه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024، بۆ جاری حه‌وته‌م كۆبووه‌وه.
ڕۆژی 19ـی ئایاری 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران دانیشنێکی نائاسایی خۆی بە سەرۆکایەتیی سوودانی کرد، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 و پەسەندکردنی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، خشتەکانی بودجەی گشتی 2024 ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێن بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی (چوارشەممە 15ـی ئایاری 2024) کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پێداچوونەوە بە خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بە بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی؛ لە بەغدا بەڕێوە چوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی گواستنەوەو ئاڵوگۆڕکردنی تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە ناو خشتەکانی یاسای گشتی بودجەی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.