تاران: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێ كاری تێكده‌رانه‌ له‌ دژی ئێران ئه‌نجام بده‌ن

"پاره‌یان داوه‌ته‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان"

K24 - هه‌ولێر:

ئێران دەڵێت، تۆڕە ھەواڵگرییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و بەریتانیا لە باشووری رۆژھەڵاتی ئێران چالاكییان ھەیە و لە بەرامبەر ئەنجامدانی كردەوەی تێكدەرانە لە ئێران پارە دەدەنە گرووپە توندڕەوەكان.

مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، تۆڕە ھەواڵگری و سیخووڕییەكانی ئەمریكا و موسادی ئیسرائیل و بەریتانیا، لە باشووری رۆژھەڵاتی ئێران و لە دەرەوەی سنوورەكان، 12 گرووپی 10 كەسیان پێكھێناوەو بۆ ھەر ئۆپراسیۆنێكی تێكدەرانە لە ناوخۆی ئێران بڕی 500 ھەزار دۆلار پارەیان پێدەدەن.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت: "دوژمنانی ئێران لە رێگەی گرووپە توندڕەوەكانی داعش و ئەلنوسرە و گرووپە تەكفیرییەكان ھەوڵی تێكدانی ئەمنییەتی ناوخۆیی ئێران دەدەن. دەشڵێت، ھێزەكانیان لە ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەكی ئەو گرووپانە".