شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: لە زووترین کاتدا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دادەنێین
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە زووترین کاتدا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دادەنێین. ده‌شڵێت: "هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه، بابه‌تی خشته‌كانی بودجه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، بە كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، كۆبووه‌وه، چونكه عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه ئه‌م پڕۆژه‌یه بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه، سبه‌ی (دووشه‌ممه 3ـی حوزه‌یرانی 2024) بابه‌تی خشته‌كانی بودجه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
له‌باره‌ی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "ئێمه دۆخی ئێستای كه‌ركووكمان ره‌تكردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكانێك هه‌بوون له دۆخی ئێستای ئه‌و شاره سوودمه‌ند بوونه، ده‌یه‌وێت ئه‌م ئیداره‌یه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنمان كرد، تاوه‌كوو ئیداره‌ی ئێستای ئه‌و شاره بگۆڕێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و شایسته‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریداین بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆجێیه‌تی له كه‌ركووك دروست بكرێت و پارێزگارێكی كورد بۆ ئه‌و شاره دابنێین.