هاووڵاتییەکی یۆنانی کەشتیییهكی نهوتههڵگری ئێران دهفرۆشێت
8 کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیی بە نەوتەوە لە بەردەست دابووە
K24 - ههولێر:
رۆژنامەی ئیرانی چاپی تاران رایگەیاند، هاووڵاتییەکی یۆنانی بە تۆمەتی فرۆشتنی سێ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی دەستبەسەر کرا.
رۆژنامەی ئیران رۆژی پێنجشەممە، رایگەیاند: ئەوبەرپرسە ئێرانیانەی لە سەردەمی دەستەڵاتی مەحموود ئەحمەدی نهژاددا دەستیان لەم گەندەڵییەدا هەبووە، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
ئەم هاووڵاتییە یۆنانییە، بێ ئەوەی گرێبەستێک واژوو بکات، 8 کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیی بە نەوتەوە لە بەردەست دابووە و پێنج کەشتی بۆ ئێران گەرێندراونەتەوە و سێ کەشتییەکەی دیکەی فرۆشتووە.