عێراق ڕێژەی جیابوونه‌وه‌ی هاوسەرانی بۆ مانگی نیسان ئاشکرا کرد

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاماری گرێبه‌ستی مارەبڕین و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانی مانگی نیسانی رابردوو بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: له ڕێژەی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقدا هاتووه، به‌درێژایی مانگی نیسانی 2024 له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، 21.851 مارەبڕین له دادگاكان و ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان تۆمار كراون.
سه‌باره‌ت به ئاماری جیابوونه‌وه‌ش، ئاماژه به‌وه كراوه، له‌مانگی نیسان، 5.537 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له‌دادگا و ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان تۆمار كراون.
پێشتریش سەرۆکی ناوەندی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار کراون.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تەنها لە ماوەی مانگی ئاداری ڕابردوودا، 6.222 حاڵەت لە سەرجەم پارێزگاکان تۆمار کراون، کە ئەمەش یەکسانە بە 8 حاڵەتی جیابوونەوە بۆ هەر کاتژمێرێک.
چاودێران بەرزبوونەوەی ئامارەکانی جیابوونەوە لە عێراق، بە مەترسیی بۆ سەر کۆمەڵگەی عێراقی دەزانن و خراپیی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی بە هۆی سەرەکی زیادبوونی ئەو حاڵەتە دەزانن.
بە گوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ لە ساڵی 2023 زیاتر لە 85 هەزار هاوژین لە عێراق لێک جیابوونەتەوە، واتە ڕۆژانە نزیکەی 200 هاوژین.