لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر کران
پۆلیسی سلێمانی ڕیگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد.
دووشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2024، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە لە دادگا كەتنی دووی سلێمانی فەرمانی گرتنیان هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عیراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد و سەرەنجام و دوای لێكۆڵینەوە و چاودێریكردنیان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و لەگەڕەكی بەكرەجۆ، لەشاری سلێمانی دەستگیر بكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستە هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری ڕاگیراون.