شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری: رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان له دێگه‌ڵه تێپه‌ڕناكات
"هه‌ندێك له براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌یانویست رێككه‌وتنه‌كه تێكبده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
شاڵاو عه‌لی عه‌كسه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌و پرسه، رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی ئه‌مڕۆ كرا، پێچه‌وانه‌ی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه.
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و گۆڕان رایگه‌یاند، پێشبینییان ده‌كرد رێككه‌وتنه‌كه زۆر له‌وه پته‌وتر بێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی 5 ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌ر یه‌كێتین و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان قه‌بوڵ ناكرێت و گوتی: "ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی تێكداوه ده‌ڵێن نامه‌ی براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسیمان پێیه، به‌ڵام نازانم ئه‌و كه‌سه كێیه كه ئه‌و نامه‌یه‌ی ناردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌شێك له براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌یانویست رێككه‌وتنه‌كه تێكبچێت، به‌ڵام نه‌مانهێشت".
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ده‌سه‌ڵات له‌م دیوه‌ی دێگه‌ڵه به ده‌ست یه‌كێتییه و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌و سنووره تێپه‌ڕناكات، چونكه یه‌كێتی ده‌سه‌ڵات و هێزى به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌ملاش پارتی هه‌روا، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه ناتوانێت هیچ بگۆڕێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، ئه‌وان له ئه‌دای خۆیان وه‌ك یه‌كێتی و له شه‌راكه‌تی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له حكوومه‌تدا رازی نییه و گوتیشی: "هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌و ره‌وشه‌ی ئێستا به‌رپرسن، به‌ڵام هه‌ر كه‌سه و به گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی".