سزا بەسەر دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی دەسەپێنرێت

لیجنەی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە واشنتۆن سزای بەسەر دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتیدا بسەپێنێت بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.
بەڵگەنامەکە لەلایەن نۆ یاسادانەرەوە پشتگیری کراوە و دەقی پڕۆژە یاساکە کە لەسەر دەستپێشخەری کۆمارییەکان پێشکەش کراوە، دووپاتی دەکاتەوە کە ئیدارەی واشنتۆن، دەبێت سزا بەسەر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بسەپێنێت، ئەگەر ئەم دەزگایە هەوڵی "لێکۆڵینەوە، دەستبەسەرکردن، دەستگیرکردن، یان بانگهێشتکردنی هەر کەسێک بدات لە ژێر دەستیدا". هەروەها دەبێت ئەم کۆمەڵە ئەمەریکییەکانە، لەوانەش سەرباز، هەموو ئەوانەی کار بۆ حکوومەتی ئەمەریکا دەکەن، واتە هاووڵاتییانی وڵاتانی هاوپەیمانی واشنتۆنیش، لەپێناو پاراستنی دادپەروەری لەخۆ بگرێت.
ڕەنگە سنووردارکردنی ئەمەریکا بۆ ئەو کەسانەش بگونجێت کە هاوکاری کارەکانی ICC دەکەن و سزاکانیش بریتین لە ڕەتکردنەوەی ڤیزا و بەستنی سەروەت و سامان لە ئەمەریکا و قەدەغەکردنی بازرگانیکردن لەگەڵ هاوڵاتییان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لەگەڵ تۆمەتباران.
هەروەها دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دووپات لەسەر پێویستی سزادانی داواکاری گشتی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، کەریم خان کرایەوە.
کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری داوە داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و بە تایبەتی سەرۆکی بزووتنەوەکە بکات لە کەرتی غەززە، یەحیا سەنوار و فەرماندەی لیواکان، قەسام محەممەد زەیف و بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنییە، بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کران.