شیری کەر سوودی بۆ چارەکردنی پێست هەیە

شیری کەر بەرهەمێکی نائاساییە، بەڵام زۆر بەسوودە بۆ بەکارهێنانی پێست و دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ کرێم و مەڵهەمەکان، هەروەها چارەسەری و جوانکاری دابین بکات.
ئێرینا ئۆسترۆخۆڤا، شارەزایەکی ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرجار بەرهەمە دەرەکییەکانی چاودێریکردنی پێست شیری کەریان تێدایە، بۆ نموونە بۆ چارەسەرکردنی ئەکزیما و سەدەف.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە شیری کەر بڕێکی زۆر لە ماددەی کالسیۆم و فسفۆر و ماددەی تری دژە بەکتریا لەخۆدەگرێت. سەرباریریشی گەشەکردنی بەکتریا دوادەخات.