ئێڤرا له هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان دوور خرایه‌وه
دیشامپ هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كات
پاتریس ئێڤر، بەرگریکاری ھەڵبژاردەی فراسنی لە ریزەکانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخرایەوە.
ئیڤرا یاوەری ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە دوو یاری داھاتوو بەرامبەر ھەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا کە یارییەکی دۆستانەیە و ھەروەھا ھەڵبژاردەی بیلاروس لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٨ ناکات و لە شوێنی ئەو، کۆرزۆوا و لوکاس دینیێ بانگھێشتکراون.
دیدیێ دێشامبی راھێنەری کەلەشێرەکان، سەبارەت بە بانگھێشت نەکردنی کاپتنی دووەمی ھەڵبژاردەکەی دەڵێت: دەمانەوێت لە داھاتوو زیاتر گرنگی بە توانای یاریزانە لاوەکان بدەین، بۆیە ھیچ کات دەرگا بەرووی ئێڤرادا دانەخراوە.
ئێڤرای ته‌مه‌ن 35 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی سه‌نیگاله، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (نیس، مۆناكۆ و مانچێسته‌ر یونایتد) كردووه، اه‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ـه‌وه له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا یاریی ده‌كات.