بوومەلەرزەیەک باشووری تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا هەژاند و لە بەشێکی باکووری کوردستانیش هەستی پێکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاوی توركیا (AFAD) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر لە پارێزگای هاتای تورکیا تۆماکراوە.
ئافاد بڵاویکردووەتەوە، چەقی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی یانارداغی پارێزگای هاتای بووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە، لە نێویشیدا لە مەڕەشی باکووری کوردستان هەست بە بەهێزی بوومەلەرزەکە کراوە.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:37 خوولەک لە قوڵایی 6.02 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنیا بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ناوچەکە.