به وێنه.. سه‌رۆكى كۆرياى باكوور شاگه‌شكه بووه
ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆن ئۆن، بڵاوبوونه‌وه كه تێياندا ده‌رده‌كه‌وێت ناوبراو شاگه‌شكه بووه له خۆشى سه‌ركه‌وتنى تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆن ئۆن، بڵاوبوونه‌وه كه تێياندا ده‌رده‌كه‌وێت ناوبراو شاگه‌شكه بووه له خۆشى سه‌ركه‌وتنى تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى.
رۆژى چوارشه‌ممه 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016، كۆرياى باكوور ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى باليستى به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكردنه‌وه.
له شهقامهكانى بيۆنگ يانگى پايته‌خت هاووڵاتيان ئاهه‌نگيان به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى تاقيكردنه‌وه‌كان گێڕا.
كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى ره‌سمى كۆرياى باكوور ديمه‌نى تاقيكردنه‌وه‌كانى گواسته‌وه.
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور خۆى سه‌رپه‌رشتى تاقيكردنه‌وه مووشهكييهكهى كرد و ژهنهراڵهكانى سوپاش له نزيكييهوه چاودێرى ره‌وشه‌كه‌يان ده‌كرد.
ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و مانۆره سه‌ربازييه‌ى ئه‌مريكا و كۆرياى باشوور له نزيك سنوورى كۆرياى باكوور ئه‌نجامياندا.


