جۆو بایدن دانووستانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا قبووڵ ناکات

پیتەر کوزنیک، بەڕێوەبەری پەیمانگەی توێژینەوەی ئەتۆمی لە زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتۆن، پێی وایە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بانگهێشتی هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتین، بۆ دانوستان سەبارەت بە ئۆکرانیا قبوڵ ناکات.

کوزنیک لەبارەی لێدوانەکانی پوتین لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی لە سانت پترسبۆرگ، گوتی، "پوتین ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان ڕاگەیاند، پێدەچێت بایدن پێشنیارەکەی قبوڵ نەکات تا دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەر بۆ ترسی ئەوەی کە لاواز دەربکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە شت ئەوەیە کە ئەگەر گرژیی ئۆکرانیا کەم نەکەینەوە، ڕەنگە نەگەینە مانگی نۆڤەمبەر، ڕەنگە پێش ئەوە لەسەر ڕووی زەوی ونبین، ترەمپ لە ڕابردوودا ڕەخنەی لە ناتۆ گرت، بەڵام ئێستە کە زۆربەیان لە وڵاتانی ناتۆ بودجەی خۆیان زیاد کردووە." سەرباری ئەوەی کە ترەمپ ئەم دەستکەوتە بۆ خۆی دەگەڕێنێتەوە و جارێکی دیکە دەست بە رەخنە لە ناتۆ دەکاتەوە.

بڕیارە ڕۆژی 5ـی مانگی نۆڤەمبەر هەڵبژاردنی نوێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ئەمەریکا بەڕێوە بچێت. لەو هەڵبژاردنەدا جۆو بایدنی 81 ساڵی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپی کۆمارییەکان 77 ساڵ ڕکابەری دەکەن. کاندیدکردنەکانیان لە کۆنفرانسی پارتەکانی کۆمارییەکان (تەمموزی داهاتوو) و دیموکراتەکان (ئابی داهاتوو) بە فەرمی پەسەند دەکرێن.