له جزیره به ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یەكی پۆلیس
11 كوژراو و 78 برینداری هه‌یه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس له شارۆچكه‌ی جزیره له پارێزگای شرنه‌خ.
ته‌قینه‌وه‌كه له خاڵیكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاماده له نزیك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌منی روویداوه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕێ كراون، كه كوژرا و برینداری هه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ره‌كی كۆناك له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان جزیره و شرنه‌خ روویدا، كه به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌قینه‌وه‌كه، جامی زۆرێك له بیناكانی هه‌ر سێ گه‌ره‌كی كۆناك، دیجله و نوور شكاون و هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیان به جموجوڵێكی به‌رفراوان كردووه و هاتوچووی ناوچه‌كه‌شی قه‌ده‌غه كردووه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز تا ئێستا نۆ كه‌س كوژراون و 64 كه‌سی تریش برینداربوونه.