پێنج ڕێگەی ئاسان بۆ گەشەپێدانی پێست و قژ و نینۆک

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ـی بەریتانی، خەڵكێکی زۆر بەتایبەتی خانمان بەدەست کێشە تەندروستییەکانی قژیانەوە گرفتارم چونکە مات و سیس دەبێت، هەروەها پێستیان زەرد و نینۆکەکانیش لاواز دەبن، ئەمەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ناهاوسەنگیی لە ڕێجیم کردندا، کە دەکرێت بەهەندێک خۆراکی سوودبەخش قەرەبوو بکرێتەوە.

بەگوتەی شارەزایانی تەندروستی، دەرکەوتنی ڕووکاری جوانیی مرۆڤ پەیوەندی بە کوالیتی ئەو خۆراکەوە هەیە کە دەیخوات، بەتایبەتی کاتێک باس لە "سیستەمی داپۆشینی"ـی مرۆڤەکان دەکرێت، کە زاراوەیەکی پزیشکییە بۆ چینی دەرەوەی لاشەی مرۆڤ بەکاردێت کە پێکدێت لە پێست، نینۆک و قژ.

بەم پێیە شارەزایان پێشنیاری هەندێک خۆراک دەکەن کە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆڤ بدات سیمایەکی سەرنجڕاکێش و تەندروستی هەبێت.

 گێزەر و سپێناخ بۆ پاراستنی پێست و دروستکردنی کیراتین

بەگوێرەی ماڵپەڕی "ویب توب"، کیراتین پێویستە بۆ بەهێزکردنی نینۆک و باشترکردنی تەندروستی و تازەکردنەوەی پێست و چاککردنەوە و پاراستنی تەندروستی ماسولکە و ئێسک و چاو و ڕیشاڵ و بەستەرەکان.

هەروەها گرنگە بۆ چارەی قژ، بەو پێیەی کۆمەڵێک سوودی پێدەبەخشێت کە ڕەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاواز بن، ئەمەش بەپێی بارودۆخ و زیندوویی و تێکچوونی قژەکە. لە دیارترین سوودەکانی،

- زیادکردنی بریقەی قژ و کەمکردنەوەی کێشەکانی قژ.

- پاراستنی قژ لە تیشکی خۆر و زیانەکانی تر.

-چاکبوونەوەی برین و ڕێکخستنی قەبارەی خانەکان.

ئەڤۆگادۆ بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن و باشترکردنی پێست

ڤیتامین سی و ئی تێدایە و بە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز دادەنرێت، کە بۆ تەندروستی پێست و نینۆک و قژ زۆر بەسوودن، لەوبارەوە توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی ئۆتاگۆ لە نیوزلەندا ئەوەی ئاشکرا کردووە و دەرکەوتووە کە هاوکارییەک لە نێوان ڤیتامین سی و ڤیتامین ئیدا هەیە، ئەمەش تێکەڵەیەکی کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی پێست کە بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە دروست دەبێت.

ئەڤۆگادۆ بڕێکی زۆر ڤیتامین "سی و ئی" لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت هەوکردن کەم بکاتەوە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە چەورییە تەندروستەکان، کە توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنیان پێست باشتر دەکات.

گوێز و بادەم بۆ یارمەتیدانی چاکبوونەوەی پێست و گەشەی قژ

گوێز و بادەم ترشی چەوری ئۆمیگا 3 یان تێدایە، کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەستیاری پێست دەدەن بۆ بریقەداری دەکەن هەروەها بەرگری لەش. باشتر دەکەن.

هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕەنگە ئۆمیگا 3 یارمەتی گەشەی قژ بدات و هەڵوەرینی قژ کەم بکاتەوە.

تۆو و دانەوێڵە بۆ دروستکردنی کۆلاجین و ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ

زانراوە کە کۆلاجین یەک لەسەر سێی کۆی پرۆتینی جەستەی مرۆڤ پێکدەهێنێت، هەروەها سێ لەسەر چوار کێشی وشکی پێست پێک دەهێنێت.

لەگەڵ تەمەنی مرۆڤدا توانای بەرهەمهێنانی کۆلاجین کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی شلبوونەوە و چرچبوونی پێست.

جگە لە ڤیتامین سی، دوو کانزا هەن کە لە دروستکردنی کۆلاجینیشدا پێویستن، ئەوانیش مەگنیسیۆم و زینکن.

تۆوەکان سەرچاوەیەکی نایابی هەردوو ئەم کانزایەن کە سوودیان بۆ پێست هەیە. هەروەها تۆوی گوڵەبەڕۆژە بە تایبەتی بایۆتین (ڤیتامین B7)ی تێدایە کە پێویستە بۆ تەندروستی قژ و ڕێگریی لە هەڵوەرینی قژ.

هەروەها توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 کردووە، دەرکەوتووە کە ئەو ئافرەتانەی تووشی قژ هەڵوەرین دەبن لە سەدا 38 یان کەمی "بایۆتین"یان هەیە.

خواردنی نانی دانەوێڵە و زیادکردنی تۆوی وردکراو بۆ شەربەت و شۆربا و زەڵاتە ڕێگایەکی سادەیە بۆ زیادکردنی زیاتری بایۆتین بۆ خۆراک.

چای سەوز بۆ چاککردنەوەی پێست و قژ و نینۆک

پۆلیفینۆڵەکان یارمەتی چاککردنەوەی DNA لە خانەکانی پێست دەدەن، کە ڕەنگە بەهۆی بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە زیانیان پێ بگات.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە جۆرێک لە ماددەی پۆلیفینۆل بە ناوی "ئیبیگالۆکاچین" "EGCG" کە لە چای سەوزدا زۆرە، یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات و هەڵوەرینی قژ کەم دەکاتەوە، هەروەها دەتوانێت ڕێگری لە هەوکردنی پێست و قژ و نینۆک بکات.