ئازاری له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات؛ دەیڤید كامیرۆن
له به‌هێزترین كه‌سه‌وه بۆ چپس خواردنی به پێ‌خواسی
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامێرۆن به پێ‌خواسی سه‌رقاڵی خواردنی چپسه، كه له‌سه‌ر دیواری پاركێكی ئۆتۆمبیل دانیشتووه.
ده‌یلی مه‌یل به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كامیرۆن نووسیوه له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات به ئازارتره له هه‌ر شتێكی تر.
كامیرۆن چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به‌هێزترین كه‌س له به‌ریتانیا بوو، كه ده‌چووه هه‌ر شوێنێك كۆمه‌ڵیك یاوه‌ر و چه‌ندین په‌یامێنر و كامێرامهنی برسیی هه‌واڵ به‌دوای ده‌كه‌وتن.
به‌ڵام ئه‌مرۆ كامیرۆنی 49 ساڵی هه‌مووی ئه‌وانه له‌ده‌ستداوه و به پێ‌خواسی و به جلوبه‌رگ و ده‌موچاوێكی نزیك له هه‌ژاران له‌سه‌ر دیواری پاركێكی ئۆتۆمبێل دانیشتووه و چپس ده‌خوات.
ئافره‌تێك كه روو له كامێرۆن و له ته‌نیشتی دانیشتووه، پێده‌چێت هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌موچاوی به‌هۆی ئافره‌تێكی تر دیار نییه، پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.