نێچیرڤان بارزانی و ستيڤن هيچن: گرنگە هەڵبژاردن ئەمساڵ بە بەشداریی هەموو لایەن و پێکهاتەکان بەڕێوە بچێت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (6ـی حوزەیرانی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه. له‌م باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ چارەکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا. باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.
