حووسییەکان هەڕەشەی بۆردومانکردنی بەندەرەکانی سعوودیە دەکەن
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان رایگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەندەری حودەیدە، بەندەری جەددە و سەرجەم بەندەرەکانی دیکەی سعوودیە لە کەناراوەکانی دەریای سوور دەکەنە ئامانج.
ئەمرۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ بۆردومانکردنی بەندەری حودەیدە، بەندەرەکانی سعوودیە دەبنە ئامانجی هێزەکانیان.
ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدایە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هێرشەکان پەرەیان سەندووە. ئەم دۆخە پاش ئەوە دێت کە تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە رایگەیاند، توانیویانە تواناکانی کارکردن لە بەندەری حودەیدە بکەنە ئامانج و چەند ئامانجێکی دیکەیان لە پارێزگاکانی سەعدە و عومران تێکشکاندووە.