مسته‌فا دلێمی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌بێ زه‌مینه‌سازیی ته‌واو سه‌ر ناگرێت

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به دنیای ده‌ره‌وه بڵێت، بارودۆخی وڵات سه‌قامگیره؛ ده‌شڵێت، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بڕه‌خسێنێت.
6ـی حوزه‌یرانی 2024، مسته‌فا دلێمی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به له‌خۆگرتنی ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دیاره و جێگه‌ی ڕێزه.
مسته‌فا دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له خزمه‌تی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كهمپهكاندایه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق مه‌به‌ستیه‌تی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌بێت زه‌مینه‌سازی بكات، هەروا ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بكات به‌شێكی ئه‌و ئاوارانه ژیان و گوزه‌رانیان له هه‌ولێر بۆ خۆیان دابین كردووه.
دلێمی باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌بێت به خۆویستانه بێت نه‌ك به‌زۆر بێت، به‌تایبه‌ت كه تا ئێسته هه‌ندێك ناوچه له عێراق هه‌یه، قه‌ده‌غه‌ن و ڕێگه نادرێت خه‌ڵك بۆیان بگه‌ڕێته‌وه.
30ـی نیسانی 2024، عەلی سەعید، بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان، لە میانی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 گوتی، حکوومەتی عێراق بەشی زۆری هاوکاریی ئاوارە و پەنابەرانی بڕیوە، ئێستا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هیچ کۆمەک و هاوکارییەک بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
گوتیشی،: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پێداویستییەکان لە ڕێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکان دابین دەکات، بەشێکی دیکەش لە پێداوستییەکان لەلایەن ڕێکخراوە نێودوڵەتییەکانەوە دابین دەکرێت.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای ساڵی 2018ـەوە قۆناغ بە قۆناغ هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکان کەمی کردووە "دەتوانین بڵێین هاوکارییە مرۆییە داراییەکان بۆ ئاوارەکان لە سفر نزیک بووەتەوە، هەروەها دابینکردنی کاڵا خۆراکیەکانیش لە سفر نزیک بووەتەوە".
لەبارەی ناردنەوەی ئاورەکان بە زۆرەملێیی، عەلی سەعید، گوتی: لە دوای 2016 وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە هەموو شێوەیەک داوای کردووە کەمپەکان دابخرێن، چەندین جار لە کۆبوونەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە دەبێت بەهەمو شێوەیەک کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە ناوچەکانیان.