گۆڕانكاری گه‌وره له چامپیۆنز لیگ ده‌كرێت
گۆڕانكارییه‌كان به‌سوودی ئیتاڵیا ده‌بێت
گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی چامپیۆنز لیگ كه بڕیاره له داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت، سوودێكی باش به 4 خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا.
گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی چامپیۆنز لیگ كه بڕیاره له داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت، سوودێكی باش به 4 خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا)، له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی چامپیۆنز لیگ هه‌ر 4 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا كه به‌رده‌وام له‌م 4 خوله پێكدێن (لالیگا، سێریا ئه‌ی، پرێمه‌ر لیگ و بۆندز لیگا) چوار یانه‌یان راسته‌وخۆ بۆ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ سه‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م گۆڕانكارییه بوژاندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به یانه‌كانی ئیتاڵیا به‌خشی و سوودیشی به یانه ئینگلیزییه‌كان گه‌یاند و چیتر كێبڕكێی نیوان یانه‌كانی سێریا ئه‌ی و پرێمه‌ر لیگی نه‌هێشت، به‌وپێیه‌ی پێشتر ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر بڕینی بلیتی چواره‌م بۆ گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگ ململانێ‌یان ده‌كرد و له 2 ساڵی رابردووش به هۆی داكشانی ئاستی یانه ئیتاڵیاییه‌كان، ته‌نیا دوو یانه‌ی سێریا ئه‌ی راسته‌وخۆ بۆ چامپیۆنز لیگ سه‌رده‌كه‌وتن، له چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه‌ش، ته‌نیا دوو یانه‌ی ئیتاڵیا كه له یانه‌كانی ناپۆلی و یوڤێنتۆس پێكهاتوون بۆ چامپیۆنز لیگ سه‌ركه‌وتوون.