پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی به‌غدا ده‌ستی پێكرد
پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ده‌ستی پێكردوه و ئه‌م گه‌ره‌ك و خانوو و باڵه‌خانانه‌ی كه ته‌مه‌نێكی زۆریان هه‌یه، به هۆی كۆنیان دووچاری دارمان و تێكچوون بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كرێكاران و ئه‌ندازیاران دووباره نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه.
ته‌واوی پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كان به‌بێ چاودێری لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمسیۆنیه تایبه‌ته‌كانی بورای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واریی له ڕێكخراوی یۆنسكۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ئه‌م پرسیاره دێنێته پێشه‌وه كه ئایا ڕه‌گه‌زه‌كانی شوێنه‌واری له‌م شوێنانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت یاخود نا.
یەکێکە لە شوێنە کۆن و مێژوییەکانی بەغدا، گۆرەپانی سەرای بەغدایە، تەمەنی زۆربەی ئەم باڵەخانە و خانوانە زیاترە لە 100 ساڵ، ئێستە لەلایەن "رابتەی بانکی فیدرالییەوە" نۆژەندەكرێنەوە، لێرە کرێکاران و ئەندازیاران سەرقاڵی کارکردنن لە 16 شوێن لە کۆی یەک گەرەکی دێرینی خاوەن تەمەنی شارەکە.
وادیارە ئەم کارانە بەهیچ شێوەیەک لەژێر چاودێری ڕێکخراوی یونسکۆوە نییە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نەبوونی مەرجە زانستییەكانی بواری شوێنەواری لەکارەکاندا.
عه‌لی محه‌مه‌د، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه لە بەغدا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەم ناوچەیە زۆربەی زۆری باڵەخانەکان کۆنن، تێکچونە و کۆنبوون و نزیکبونەوە لەلەناوچونیان پێوەدیارە، یەکێکە لە دانیشتوانی گەرەکەکە، بە پەرۆشەوە باس لە خراپی رەوشی ئەم شوێنانەدەکات ، ئەو دەڵێت پێویستە بەر لە نۆژەنکردنەوەکان، بیرۆکەی پاراستنی ئەم شوێنانە لە هزری هاووڵاتییاندا بچەسپێندرێت.
بە گوێرەی مەرجە زانستییەکانی بواری شوێنەواری هەر شوێنێک لە ژێر چاودێری کۆمسیۆنەکانی نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری لە یونسکۆوە نەبێت، ڕەگەزەکانی شوێنەواری لەدەست دەدات.