له نێوان ئه‌م دوو یاریزانه، ده‌بێت یه‌كێكیان له ڕیال مه‌درید بڕۆن
ته‌نیا 4 رۆژ ده‌رفتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌یه‌كی دیكه هه‌یه
له گواستنه‌وه‌ی هاوینی ئه‌م وه‌رزه به‌رده‌وام باسی رۆیشتنی ئیسكۆ و خامیس كراوه، به‌ڵام له دوایین لێدواند زێدان جه‌ختی له رۆیشتنی یه‌كێكیان كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیادا هاتووه، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه له نێوان ئیسكۆ و خامیس رۆدریگێز یه‌كێكیان بفرۆشێت، چونكه هه‌ردووكیان مووچه‌یان زۆره و نزیك له یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ره‌نگه ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز له ئیسكۆ زیاتر بێت، چونكه ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه ده‌توانێت زیاتر له چه‌ند شوێنێكی یاریگه یاریی بكات.
بابه‌تی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئیسكۆ و خامیس ده‌بێت له ماوه‌ی 4 رۆژی داهاتوو یه‌كلایی بێته‌وه، چونكه له 31ـی ئه‌م مانگه به فه‌رمی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت.