جەزا کەریم یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژ جەزا کەریم
گۆرانیبێژ جەزا کەریم

گۆرانیبێژ جەزا کەریم، یەکەم بەرهەمی خۆی کە بەرهەمێکی فۆلکلۆرە، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 7ـی حوزەیرانی 2024، گۆرانیبێژ جەزا کەریم، سەبارە بە بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەم لە دابەشکردنی میوزیک و هەڵبژاردنی شیعری گۆرانییەکان خۆم کردوومە و میکس ماسترینگی کارەکە لە وڵاتی ئێران لەلایەن ئەمیر کیژانی بۆم ئەنجامدراوە و ئومێد خولامیش کاری دەرهێنانی کلیپەکەی بۆم کردووە.

جەزا کەریم دەڵێت، "کارە نوێیەکەم، بەرهەمێکی فۆلکلۆرە و هەڵبژاردەی سێ بەرهەمی مامۆستا حەسەن زیرەکە و هەر سێ بەرهەمەکە بەشێوەی مقامە و من بەشێوازێکی مۆدێرن دووبارەم کردۆتەوە".

گۆرانیبێژ جەزا کەریم، تەمەنی 26 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە. ئەمە یەکەم بەرهەمی هونەری خۆیەتی کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوبکاتەوە.