پارتێكى هۆڵه‌ندا: ئه‌گه‌ر ده‌رچين قورئان و مزگه‌وت قه‌ده‌غه ده‌كه‌ين
پارتێكى توندڕه‌وى هۆڵه‌ندا به‌ڵێنى ئه‌وه ده‌دات، قورئان له وڵاته‌كه‌يدا قه‌ده‌غه بكات و سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى ئه‌و وڵاته دابخات.
K24 – هه‌ولێر:
پارتێكى توندڕه‌وى هۆڵه‌ندا به‌ڵێنى ئه‌وه ده‌دات، قورئان له وڵاته‌كه‌يدا قه‌ده‌غه بكات و سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى ئه‌و وڵاته دابخات.
خيرهت فيڵدرز، سه‌رۆكى پارتى "ئازادى" هۆڵه‌ندى له چوارچێوه‌ى بانگه‌ى پارته‌كه‌ى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كه بڕيتره له مانگى ئازار/ مارسى 2017 ئه‌نجامبدرێت، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت، قورئان و مزگه‌وت قه‌ده‌غه ده‌كات.
فيڵدرز، سه‌رۆكايه‌تى پارتى راستڕه‌وى توندڕه‌وى هۆڵه‌ندا ده‌كات و به گوێره‌ى راپرسييه‌كان به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو له پێشه‌وه‌ى لايه‌نه‌كانى ديكه‌يه.
ئه‌و پارته توندڕه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆتايى به ديارده‌ى ئيسلامى له هۆڵه‌ندا بهێنێت و رێگه نه‌دات هيچ هاووڵاتييه‌كى به ئاين ئيسلام روو بكاته ئه‌و وڵاته و ئه‌وانه‌ى گومانيان لێده‌كرێت په‌يوه‌ندييان به لايه‌نه ئيسلامييه‌كانه‌وه هه‌بێت له وڵاته‌كه ده‌ريان بكات.