كه‌شتییه‌كی ئه‌مریكا ته‌قه له به‌له‌مه‌كانی ئێرانی ده‌كات
دووه‌م جاره رووداوی هاوشێوه له نێوانیان روو ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژێكی پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه‌شتییه‌كی ئه‌مریكا گولـله‌ی هۆشداری به ئاراسته‌ی به‌له‌مه خێراكانی ئێرانی هاوێشتووه كه به مه‌ترسیدارترین رووداوی ئه‌م هه‌فته‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو ناوی بردووه.
پیته‌ر كۆك رایگه‌یاند به هاوێشتنی سێ گولـله هۆشدارییان داوه به‌له‌مه‌كانی ئێرانی كه نزیكی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا ببوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند گولـله‌ی هۆشداری پاش ئه‌وه‌ی هات كه به‌له‌مه‌كانی ئێرانی له باكووری كه‌نداو، هۆشداری دیكه‌ی وه‌ك هۆشداری رووناكییان له به‌ر چاو نه‌گرت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ناكۆكییه‌كانی كه‌نداو له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران روو له به‌رز بوونه‌وه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا پاش رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ره‌و باشتربوون هه‌نگاوی ناوه و ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگرتووه.
به‌پرسێكی سه‌ربازی پێنتاگۆن رایگه‌یاند به‌له‌مه‌كانی ئێرانی رۆژی پێنجه‌شممه 193 مه‌تر نزیكی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ببوونه‌وه.
دوو رۆژی پێشتر رووداوێكی هاوشێوه له كه‌نداو روویدا، كه به‌له‌مه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران نزیكی گه‌مییه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا ببوونه.
ئه‌وكات وه‌زیری به‌رگری ئێران له وه‌ڵامی پێنتاگۆن رایگه‌یاند هه‌ر گه‌مییه‌كی ئه‌مریكی بهێنه ناو سنووری ئاویی ئێران هۆشداری پێ ده‌درێت و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه.