ماکرۆن هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەک بۆ ناردنی ڕاهێنەران بۆ ئۆکرانیا پێک بهێنێت

سەرۆکی وڵاتانی فەرەنسا و ئۆکرانیا
سەرۆکی وڵاتانی فەرەنسا و ئۆکرانیا

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، داوا لەو وڵاتانە دەکات کە ئامادەن ڕاهێنەری سەربازیی بنێرن بۆ ئۆکرانیا، هاوپەیمانییەک پێک بهێنن. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەم زووانە پرۆسەی مەشقپێکردنی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان دەست پێ دەکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆشکی ئەلیزە ڕایگەیاند، زۆرێک لە هاوبەشەکانمان پێشتر ڕەزامەندی خۆیان داوە، و "ئێمە ڕۆژانی داهاتوو کەڵک وەردەگرین لە هاوپەیمانییەکە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم داواکارییەی ئۆکرانیا پێشکەشی کردووە "شەرعییە".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆکراینییەکان "بە ئاشکرا پێویستییەکانیان بە هۆکارێکی سادە دەربڕیوە"، ئەویش ئەوەیە کە ئەوان لە پرۆسەی "زۆر بە هێزەوە کۆدەبنەوە" و ناچار دەبن "دەیان هەزار سەرباز ڕابهێنن"، لە ناوچەکە ئەمەش "زیاتر پراکتیکییە لەسەر زمانی ئۆکراینی".

لای خۆیەوە زێلێنسکی داوای لە ڕۆژئاوا کرد، هەوڵی زیاتر بدات بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە لە ئۆکرانیا، لە هەمان کاتدا متمانەی خۆی دەربڕی کە "کیێڤ لەم شەڕە سەرکەوتووانە دەردەچێت کە لە دووڕیاندایە".

فەرەنسا ئێستە بە فەرمی کارمەندانی سەربازی بۆ هاوکاریکردن یان مەشقپێکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ئۆکرانیا جێگیر ناکات، بەڵام کیێڤ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، "گفتوگۆ" لەگەڵ پاریس لەسەر ئەم بابەتە دەکات.

لای خۆیەوە ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، هەر ڕاهێنەرێکی بیانی کە ڕەوانەی ئۆکرانیا بنێردرێت بە "ئامانجی شەرعی" بۆ لێدانەکانی دەزانێت.