نێچیرڤان بارزانی: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری زیاتری كوردستان بكات
سه‌رۆكی حكوومه‌ت: كوردستان ئاماده‌یه به گفتوگۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، ژماره‌یه‌كی زیاتر ئاواره روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 26ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جۆن كۆمی، سیناتۆری ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه هاوكاری لێقه‌وماوان بكات و پێشوازی له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره كردووه.
هاوكات راشیگه‌یاند، توانای هه‌رێم سنوورداره و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ئاماده‌یه به دیالۆگ و گفتوگۆ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
نێچیرڤان بارزانی، له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیشه‌وه ئاشكرایكرد، كه له داهاتوودا كۆبوونه‌وه و دیدار له‌نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت و دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌بێت به‌رچاوروونییه‌كی ته‌واو بۆ قۆناخی دوای داعش له موسڵ هه‌بێت، له رووی ئیداره‌كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
لای خۆیه‌وه جۆن كۆمی، سیناتۆری ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، سوپاسی قوربانیدانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستانی به‌رزنرخاند، له پێشوازیكردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانی عێراق.
سه‌رچاوه: وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان