ئیسرائیل ڕزگارکردنی چوار بارمتەی ڕاگەیاند

ژمارەیەک زرێپۆشی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری غەززە (وێنە: AP)
ژمارەیەک زرێپۆشی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری غەززە (وێنە: AP)

سوپای ئیسرائیل ڕزگارکردنی چوار بارمتەی بە زیندوویی لە کەمپی ئاوارەکانی نووسێرات، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا، لە ناوەندی کەرتی غەززە ڕاگەیاند .

سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بارمتەکان لە دوو شوێنی جیا لە کەمپی نووسێرات لەلایەن هێزەکانی شاباک و یەمام ڕزگارکراون و ئیستاش گواستراونەتەوە ناوەندی تەندروستیی شێبا لە ناوچەی تەل هەشومیر و هەرچواریان تەندروستییان جێگیرە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، بارمتە ڕزگارکراوەکان پێکهاتوون لە (نوعا ئەرغامانن 25 ساڵ، "ئەلمۆگ میر جانی 21 ساڵ، ئەندرییە کۆزلۆڤ 27 ساڵ و شلۆمی زیڤ تەمەن 40 ساڵ).

وەک سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێ داوە، ئەو چوار ڕفێندراوانە ۷ی ئۆکتۆبەری 2023، لەلایەن حەماسەوە لەمیانەی فێستیڤاڵی میوزیک نۆڤا ڕفێندرابوون.

Fly Erbil Advertisment