به وێنه.. كه‌تیبه‌كانی موسڵ چه‌كدارانی داعش له‌ناو شاره‌كه ده‌كه‌نه ئامانج
بۆ یه‌كه‌مجار چالاكی سه‌ربازی له دژی داعش له‌ناو مووسڵ ئه‌نجامده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی موسڵ، چه‌ند شانه‌یه‌كی نهێنییان پێكهێناوه و له‌ژێر ناوی كه‌تیبه‌كانی موسڵ (كتائب موصل) هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مۆڵگه و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوی داعش له موسڵ.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی ئه‌و رێكخراوه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "تا ئێستا ژماره‌یه‌ك چالاكیمان له‌ناو موسڵ له دژی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجامداوه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلێشیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كهتیبهكهوه ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
ئه‌بو عه‌لی، كه ناوی خوازراوی ئه‌و به‌رپرسه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وان له سه‌ر دیوار و كۆڵانه‌كانی موسڵ پیتی "میم " یان نووسیوه كه به عه‌ره‌بی واتا "مقاومه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رگریكردن.
ئه‌بو عه‌لی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، زۆربه‌ی چالاكییه‌كانییان به گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كه‌ن و بڵاوییاندهكهنهوه، ئه‌گه‌رچی چالاكییه‌كانییان زۆر بچو‌وكیش بێت.
وێڕای كرده چه‌كداری و سه‌ربازییه‌كانییان، ئه‌ندامانی كهتیبهكه، بڵاوكراوه له‌ناو موسڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه له رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن، كه كۆتاییان له شاره‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌بو عه‌لی نایشارێته‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و تا ئێستاش له‌سه‌ر زانیارییه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وان له‌ناو موسڵه‌وه، چه‌ندین مۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومانكراوه.
له باره‌ی چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانییان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانییان له دژی داعش، ئه‌بو عه‌لی ده‌ڵێت: "چه‌ك و پێداویستییه‌كانمان زۆر سه‌ره‌تایین، نه‌مانتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ هاوكاری سه‌ربازی له هاوپه‌یمانان وه‌ربگرین، ئه‌و ماده ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كانه‌ی هه‌ن، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی سه‌ربازییه‌وه له داعش ده‌دزرێن و له دژی رێكخراوه‌كه به‌كارییان ده‌هێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چه‌ند كه‌سێكمان شاره‌زاییان له ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه و ئه‌و مین و بۆمبه چێندراوانه‌ی داعش پووچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵیانده‌گرنه‌وه كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دایناونهتهوه، دواتر له دژی رێكخراوه‌كه به‌كارییان ده‌هێنین".
ده‌شڵێت: "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی داعش كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كهتیبهوه ده‌كوژرێن، چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانییان ده‌هێنینه‌وه و سوودییان لێوه‌رده‌گرین".
ئه‌بو عه‌لی له باره‌ی په‌یوه‌ندی ناوخۆیی كه‌تیبه‌كانی موسڵه‌وه ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی گرووپهكانمان سێ كه‌سین و هیچ گرووپێكیش ئه‌ندامانی گرووپه‌كانی دیكه ناناسێت".
كه‌تیبه‌كانی موسڵ چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییان له‌ناو موسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانییان نیشان ده‌دات، وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ی خاڵی پاسه‌وانی، ئۆتۆمبێل و كوشتنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له شاره‌كه.
مووسڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه و له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، دوای پاشه‌كشه‌ی سوپای عێراق، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
سه‌رچاوه: CNN
.jpg)

