سعوود مستۆ: ده‌ستبردن بۆ ناسنامه‌ی كوردی ئێزدی هێڵی سووره

نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەوڵەکانی هەندێک لایەن بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزدییان ڕەت دەکاتەوە وئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م باره‌وه له ڕابردوو، ئێسته و داهاتوودا شكست دێنێت.
ڕۆژی شه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2024، سعوود مستۆ، نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانی و خودی ئه‌نجوومه‌نه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبردن بۆ ناسنامه‌ی كوردی ئێزدی هێڵی سووره.
سعوود مستۆ جه‌ختیشی كرده‌وه شانازی به كوردبوونی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ناسنامه‌ی كوردبوون له ئێزدییه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م باره‌وه له ڕابردوو و ئێسته‌دا شكست دێنێت.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی له په‌رله‌مان پێشنیاز كردووه، سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسییه و نوێنه‌رایه‌تی 2%ـی ئێزدییه‌كان ناكات.
ڕوونیشی كرده‌وه، نه ده‌ستووری عێراق و نه په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێگه‌ی به پێشنیازێكی له‌م شێوه‌یه نه‌داوه و یاسای عێراقیش ڕێگه‌ی پێ نادات، بۆیه پێشنیازه‌كه وه‌ك هه‌ر پێشنیاز و پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه، شكستخواردووه.
ڕۆژی شەممە، 08-06-2024، ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەوڵی ژمارەیەک لایەن بۆ گۆڕینی ناسنامەی "ئێزیدییەکان" لە کوردەوە بۆ نەتەوەیەکی سەربەخۆ، لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراق؛ بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییەکان بە توندی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە کوردەوە بۆ هەر نەتەوەیەکی دیکە و دەستکاریکردنی ئەم شوناسە ڕەت دەکاتەوە. ئێزیدییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و ڕۆشنبیرییان بە قووڵی لە خاکی کورددا چەسپاوە".
ئێزیدی، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لێ کراوەتەوە، "ئایینێکی کۆنە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەشێکە لە میراتی مێژینەی گەلی کورد. ئێزیدییەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، داب و نەریتی ئەوانیش لەگەڵ کولتووری گشتیی کوردی‌دا دەگونجێت. ئێزیدییەکان بە درێژایی سەدەکان سەرەڕای ئەو تەحەددا و گۆشەگیرییانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان پاراستووە."
ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدی جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە ناسنامەی کوردی ئێزیدی و هەوڵنەدان بۆ گۆڕین و ساختەکردنی دەکاتەوە. دەشڵێت، "پاراستنی ئەم ناسنامەیە مافێکی سروشتی و ئەرکێکی پیرۆزە و بەشێکی دانەبڕاوە لە پاراستنی میراتی کولتووری و ئایینی گەلی ئێزیدی و گەلی کورد بە گشتی".