ئەمەریکا لە مانگیی نەتەوەیی کۆچدا ڕێز لەوانە دەگرێت کە ئاوێتەی نیشتیمانەکەیان بوون

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ڕۆژی نەتەوەیی کۆچکردن ئاماژە بەوە دەکات، ڕێز لە گیانی ئازایەتی کۆچبەران دەگرن کە ئاوێتەی نیشتیمانەکەیان بوون.
رۆژی شەممە (8ـی حوزەیرانی 2024)، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە مانگیی نەتەوەیی کۆچکردن پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەمیشە ئەمەریکا بەشێکی بنەڕەتیی شوناسی ئەمەریکا بووە.
پەیامەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە، هەمیشە کۆچکردن بۆ ئەمریکا بەشێکی بنەڕەتیی شوناسی ئەمریکا بووە، دەشڵێت، لەم مانگەدا کە مانگی نەتەوەیی کۆچکردنە ڕادەمێنین لە بەهێزی و گیانی ئازایەتی کۆچبەران کە لە ڕێی خێزانەکانیانەوە ئاوێتەی نیشتیمانمان بوون، لەم مانگەدا ڕادەمێنین لە قوربانییەکانی ئەوانەی جیهانی ئاشنای خۆیان بەجێهێشت، بۆ دروستکردنی ژیانێکی نوێ و وەک وەفایەک بۆ شکۆ و یادیان، کاردەکەین بۆ پاراستن و بەرزڕاگرتنی ڕوناکیی مەشخەڵی ئازادی.
ڕۆژی سێشەممە (21ـی ئایاری 2024)، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ڕۆژی جیهانی هەمەڕەنگیی فەرهەنگیی بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان بڵاوی کردەوە و دەڵێت، با پێکەوە لەم ڕۆژە جیهانیەدا کە تایبەتە بە (هەمەڕەنگیی فەرهەنگیی بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان)، ئەو دەوڵەمەندییەی لە جیاوازیەکانماندا هەیە بەرز ڕابگرین، هەروەها ئەوە ببینین کە هەمەڕەنگیی سەرچاوەی بەهێزیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق و گشت وڵاتانی دیکەشە.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، لەمڕۆدا پابەندبوونی خۆمان بە برەودان بە ڕێزلەیەکگرتن و گیانی هاریکاریی لە پانتایی فەرهەنگی دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات دەکەینەوە، با پێکەوە کاربکەین بۆ داهاتوویەکی گشتگیرتر و یەکسانتر و سەقامگیر بۆ هەمووان.