حه‌سه‌ن شێخانی: خه‌ڵكی نامۆ بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه كۆچیان كردووه

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌زاران كه‌س به پاساوی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه له ناوچه‌كانی خوارووی عێراق ڕوویان له سنووره‌كانی كه‌ركووك كردووه؛ ده‌شڵێت، ئه‌وان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافی هه‌یه.
ڕۆژی شه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2024، حه‌سه‌ن شێخانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، چه‌ندان خه‌ڵكی نامۆ، بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردووه.
حه‌سه‌ن شێخانی گوتیشی، پێشتر كه ئیداره‌ی كه‌ركووك به ده‌ست كورده‌وه بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ شاره‌كه كۆچیان ده‌كرد، له كه‌مپه‌كان داده‌نران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان لێ ئاگه‌دار ده‌كرایه‌وه و پێداویستییه‌كانی وه‌كوو فۆرمی خۆراك و كارتی زانیاریی و ئه‌وانی دیكه‌یان له‌لایه‌ن خۆیان ده‌هێشته‌وه، نه‌ك وه‌ك ئێسته بۆ شێوازی ته‌عریب به‌كاری ده‌هێنن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی له دوای شه‌ڕی داعش و 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چوونه‌ته ناوچه‌كه، ته‌عریبێكی ئاشكرایه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه ده‌بێت، نه‌خاسمه كه ئه‌وان 200 بۆ 300 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆچكردنی نیوملیۆن خه‌ڵكی دیكه‌ی ناوچه‌كانی خوارووی عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه له واده‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان نزیك ده‌بنه‌وه.