سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: حکوومەتی ناتانیاهۆ بە "شێت" ناودەبات

ئەمڕۆ یەکشەممە، یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، داوای لە پارتی "هاوپەیمانی یەکبوونی نیشتیمانی" بە سەرۆکایەتی بێنی گانتز کرد، لە حکوومەتی بنیامین ناتانیاهۆ بکشێتەوە.

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل حکوومەتەکەی ناتانیاهۆی بە "حکوومەتێکی شێت" وەسف کرد.

یائیر لاپید، بە ناتانیاهۆی گوت: "ئەگەر تۆ سەرۆکوەزیران بیت، ئەوا تۆ سەرۆکوەزیرانی هەم سەرکەوتن و شکستەکانیت".

لاپید ئاماژەی بەوەش کرد، "کاتێک شتەکان بە دڵی تۆ نەڕوات و تێیدا ونبی، شتێکی شەرمەزارییە، بەڵام ئایا ئەمە شتێکە کە پێشتر نەماندەزانی؟ حکوومەت ڕێگە بە بارهەڵگرەکانی هاوکاریی دەدات بنێردرێت بۆ غەززە و دواتر وەزیرەکان میلیشیاکانیان دەنێرن بۆ ئەوەی ڕێگریان لێ بکەن، ئەمە بە تەواوی لادانە لە یاسا و پێویستە ڕێگە نەدرێت ئەوە ڕوو بدات".

سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل جەختی کردەوە، "ئێستا وەزیری دارایی بێزالێل سمۆتریچ و وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیتامار بن گڤیری کاریگەرییان لەسەر حکوومەت هەیە، ئایا ئەوان ئەوەی دەیانەوێت نایکەن؟"

دوێنێ شەممە، سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، چوار بارمتەیان ئازاد کردووە، لە دوو شوێنی جیا لە کەمپی نووسێرات لەلایەن هێزەکانی شاباک و یەمام ڕزگارکراون، و دواتر گواستراونەتەوە ناوەندی تەندروستیی شێبا لە ناوچەی تەل هەشومیر، تەندروستی هەرچواریان باشە.