خێزانەكەی لە دادگا رێگەی لێ گرت بچێتە پاریس سانجێرمان

ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی رووسیا
ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی رووسیا

ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی رووسیا، بووەتە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە بەهۆی سکاڵای خێزانەکەی، ناتوانێت پەیوەندی بە یانە فەرەنسیەکەوە بکات.
ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەگەڵ ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی یانە کراسنۆدار و هەڵبژاردەی رووسیا لە گفتوگۆدان و هەردوولا لە رێککەوتن نزیكن، بەڵام لە ناکاو و بەهۆی سکاڵای خێزانەکەی گفتوگۆیەكان وەستاوە و خەریکە گواستنەوەکە شکست دێنێت.
سافۆنۆڤ خەریکە لە خێزانەکەی جیادەبێتەوە و هەردوولا سەرقاڵی دادگان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە گۆڵپارێزە رووسیەکە ئامادەنیە تێچووی بەخێوکردنی منداڵەکەی بدات، خێزانەکەی سکاڵای لە دژی تۆمار کردووە و دادگای ئەو وڵاتەش گۆڵپارێزەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بۆی نیە وڵاتەکەیان جێبهێڵێت تا ئەو کاتەی کەیسەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.
پارێزەری خێزانەكەی سافۆنۆڤی لە لێدوانێكدا لەبارەی ئەم كەیسە بە كەناڵی تەلەڤزیۆنی رووسیا (سپۆرتس كیدا)ـی راگەیاند كە ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو قەرزەی ژنەكەی پێشووی ناتوانێت لە دەرەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی رووسیا یاریی بۆ هیچ یانەیەكی دیكە بكات تاوەكو قەرزەكەی نەداتەوە كە بڕەكەی زیاتر لە 510 هەزار پاوەند.
ماتڤی سافۆنۆڤی 25 ساڵان، ماوەی 10 ساڵە لە یانەی كراسنۆداری وڵاتەكەی یاریی دەكات و ئێستا نرخی لە بۆڕسەی یاریزانان 20 ملیۆن یۆرۆیە.

ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی رووسیا
ماتڤی سافۆنۆڤ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی رووسیا