جواو فلێکس لەبارەی داهاتووی لە یانەی بارسێلۆنا بێدەنگی شکاند

جواو فلێکس، ئەستێرەی پۆرتوگال
جواو فلێکس، ئەستێرەی پۆرتوگال

جواو فلێکس-ی ئەستێرەی پۆرتوگالی لەبارەی مانەوەی لە یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو، هەموو شتێکی ئاشکرا کرد.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە وەرزی رابردوو لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بە شێوەی خواستن روویکردە یانەی بارسێلۆنا.

گرێبەستی فلێکس لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بۆ یەك وەرز بوو، مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

لە لێدوانێکیدا بۆ فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەی یاریزانان، جواو دەڵێت: من بەشێوەی خواستن لە یانە کەتەلۆنییەکەم، مانەوەم لێرە یان گەڕانەوەم بۆ یانەکەی خۆم بەدەست من نییە و بەپێی رێککەوتنی هەردوو یانەیە.

جواو فلێکس دەشڵێت: پلانی من روونە، یانەی بارسێلۆنام خۆشدەوێت و دەمەوێت بمێنمەوە، بەڵام بۆ رۆیشتن یان مانەوە چەند هۆکارێك هەن، با بزانین لە داهاتوو چی روودەدات.

یاریزانەکەی ئاتلێتیکۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 44 یاریی ئەنجامداوە و 10 گۆڵ و 6 ئاسیستی هەیە.

جواو فلێکس ساڵی 2019 بە 70 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بێنفیکاوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.

 

Fly Erbil Advertisment