ئاستی ھەناردەی كۆمپانیای نەوتی باشوور زیادیكردووە
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق بڵاویكردوە، ئاستی ھەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق لەمانگی ئاب رۆژانە گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 205ھەزار بەرمیل نەوت.
كۆمپانیای نەوتی باشووری لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوە، بە بەراورد بەمانگی تەمموزی رابردوو ئاستی ھەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق بەرزبووەتەوە و لەسەرەتای مانگی ئابەوە ئاستی ھەناردەكردنی نەوتیش گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 205 ھەزار بەرمیل نەوت.
كۆمپانیای نەوتی باشوور لەراپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردوە، ھێشتا چەند رۆژێكمان ماوە تا كۆتایی مانگ، پێشبینی دەكەین ئاستی بەھەرمەھێنانی نەوتی بەرزبكەیەنەوە، لەكاتێكدا مانگی رابردوو ئاستی بەرھەم ھێنان بۆ نزیكەی 4 ملیۆن و 600 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزبووەتەوە.