شێروان عەبدولڕەحمان خەون بڵاو دەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شێروان عەبدولڕەحمان، نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەناوی"خەون" لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ شێروان عەبدولڕەحمان، دەربارەی بەرهەمە تازەکەی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکست نامۆیە و بەختیار مستەفا ئاوازی بۆ داناوە، لە مێک و ماسترینگی ئارمین حەبیبییە و موحسین ئەریوان کاری دەرهێنانی بۆی کردووە.
گوتیشی: گۆرانی "خەون" یەکێک دەبێت لەگۆرانییە تایبەتەکانی من، هەم تێکست و هەم ئاوازەکەی لای من زۆر تایبەتە و دڵنیام بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانم دەبێت، چونکە گۆرانییەکە سەردەمیانەیە و خەڵک ئێستا حەزی لە گۆرانی مۆدێرنە، بۆیە منیش ئەو بەرهەمەم هەڵبژاردووە، هیوادارم بەدڵی هەموو گوێگرەکانم بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ شێروان عەبدولڕەحمان، خەڵکی شاری هەولێرە و ماوەیەکە دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە. نوێترین بەرهەمی بەناوی "خەون" بڵاوکردووەتەوە.