ھیندستان: ھەڵمەتی ( یاسا پێشێل دەكەین) ئەنجام درا
لە میانی ئاھەنگێكی ھیندۆسییەكان لە ویلایەتێكی ھیندستان، سەدان كەس دژایەتی خۆیان بۆ یاسای قەدەغەكردنی بەرزكردنەوەی ھەڕەمە مرۆییەكان رادەگەیەنن.
لە ویلایەتی مھاراشترای رۆژئاوای ھیندستان و لە ئاھەنگێكدا كە سەدان ھیندۆسی ئامادە بوون، ئامادەبووان بڕیارێكی دادگای باڵای وڵاتەكەیان رەت كردەوە، كە لەبەر ھەندێ ھۆكاری پەیوەست بە سەلامەتی و دڵنیایی، رێگە لە بەرزی ھەڕەمە مرۆییەكان دەگرێت، كە كاتی ئەنجامدانی ھەندێ لە سرووتە ئایینییەكانی ھیندۆسی دروست دەكرێن.
لەم بارەیەوە ژمارەیەكی بەرچاوی حزبێكی ھەرێمایەتی بەناوی (مھاراشترا نافنیرمان سینا) یەك جۆر كراسیان پۆشی و لەسەریان نووسی بوو (یاسا پێشێل دەكەین) و ھەڕەمێكی مرۆییان بە درێژایی 15 مەتر لە ناوچەی دووەمی ئاھەنگی یادكردنەوەی یادی لە دایكبوونی (كریشنا)ی خواوەندی ھیندۆسەكان دروست كرد.
دادگای باڵای ھیندستان پێشتر بڕیاری دادگایەكی ھەرێمیی پەسەند كرد، كە تایبەت بوو بە قەدەغەكردنی باشداریی كردنی گەنجانی خوار تەمەنی 18 ساڵی لەو سرووت و بۆنە ئیینییانە و دروستكردنی ھەڕەمی مرۆیی بەرزتر لە 6 مەتر.
ساڵانە بە ھۆی كێبركێ لەسەر ئەوەی كامە گرووپ بەرزترین ھەڕەم دروست دەكات، سەدان كەس تووشی رووداوی ناخۆش دەبن، بەتایبەتی كە لەو كێبەركێیانەدا و بەبێ رەچاوكردنی سەلامەتی و تەندروستییان، منداڵان سەردەخەنە لوتكەی ھەڕەمەكە.