ڕێژەی تاوانەکان لە بەغدا زیادی کردووە
دوای بڵاوبوونه‌وه و زۆربوونی تاوانی جۆراوجۆر له هه‌ندێك ناوچه‌ی جیاوازی عێراق، حکوومەت هه‌وڵ ده‌دات كامێرای چاودێری له‌و ناوچانه و به‌تایبه‌ت له شاری به‌غدا زیاد بكات. هاووڵاتییانیش دەڵێن: ده‌بووایه حکوومەت چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا كارەکە‌ی كردبا.
وێڕای ئاکنجی نزیکەی یەك لەسەر سێی دانیشتووانی عێراق له به‌غدا، به‌ڵام سیستەمی کامێرای ئەمنی له‌و شاره هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێت. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش وای له وه‌زیری ناوخۆی عێراق كردبێت، به‌م دواییانه باس له به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌مەکە بكات. هاووڵاتیانیش پێیان وایه، ئێستا دانانی سیسته‌می كامێرای ئه‌منی له هه‌ر كاتێكی دیكه پێویست تره.
هاووڵاتییەکی بەغدا دەڵێت، " بۆ ئێستا كامێرا زۆر گرنگه. له ماڵه‌وه 2 كامێرامان داناوه، ئاسایش نییه و دۆخه‌كه باش نییه. واتا له كامێرایه‌كه‌وه بۆ كامێرایه‌ك تا ده‌گه‌یته تاوانبار، به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا زۆر كرده‌وه‌ی تیرۆركردن ڕوویان داوه".
بە گوتەی هاووڵاتییەکی دیکەش، "له‌و باڵه‌خانه‌ی من تێیدا ده‌ژیم. كامێرا دانراوه و سوودی زۆری هه‌یه. سه‌ره‌تا كه چووینه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كێشه‌ی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا به بینینی كامێرا ڕاسته‌وخۆ دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ده‌ڵێن ئێره كامێرای لێیه".
شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، پێویست بوو به‌ر له ساڵانێكی زۆر كامێرای چاودێریی دانرابان و ته‌نیا له هه‌ندێك شوێنیش نه‌بایه، به‌ڵكوو ده‌بووایه له هه‌موو شوێنێك دابنرێت.
سه‌رمه‌د به‌یاتی، شارەزای ئەمنی لەوبارەوە دەڵێت، "له هه‌ندێك شوێن كامێرا دانراون، به‌ڵام پێویستی زیاترمان پێیانه. به‌غدا گه‌وره‌یه و خه‌ریكه ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته 10 ملیۆن كه‌س. له هه‌رچوار لاوه شار فراوان بووه و پێویسته ئه‌و ناوچانه به كامێرا چاودێریی بكرێن، بكوژێك ڕایكردووه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و له‌وێ كامێرا نه‌ماون و تاوانباره‌كه‌ش ون بووه، بۆیه پێویسته له هه‌موو شوێنێك كامێرا هه‌بێت".
وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ بۆ دانانی كامێرای چاودێری بۆ ئاشكراكردنی تاوان به‌م نزیكانه، به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتییان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانه‌كان له كامێراكانیش تۆمار بكرێن، كه‌یسه‌كانی تاوان به‌لاڕێدا ببرێن، به‌تایبه‌ت دوای پرۆسه‌كانی تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك بلۆگه‌ر به‌م دواییانه، كه تاوانه‌كان تۆماركراون، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان هێشتا نادیارن.