گۆرانیبێژێکی ناوداری ڕووسیا کە بە نەتەوە کوردە لەلایەن پاپا فرانسیس خەڵاتکرا

گۆرانیبێژی ئۆپێرا سڤێتلانا کاسیان و خێزانەکەی
گۆرانیبێژی ئۆپێرا سڤێتلانا کاسیان و خێزانەکەی

ئەستێرەی ئۆپێرای رووسیا و جیهان ڕایگەیاند، خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەنپاپا فرانسیس بەخشرایە هاووڵاتی ڕووسیا بە نەتەوە کوردی ئێزدی گۆرانیبێژی ئۆپێرا سڤێتلانا کاسیان و خێزانەکەی.

چوارشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2024، دامە سڤێتلانا کەسیان، ئەستێرەی ئۆپێرای رووسیا و جیهان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24ـی ڕایگەیاند، خۆی و خێزانەکەی لە لایەن پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانەوە خەڵات کراون. 

ئەو گوتی، "ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی جۆراوجۆر دەبین کە چۆن گۆرانیبێژ یان وەرزشوانێک میدالیای لەدەستداوە یان گرێبەستێکی هونەری لەگەڵ هەڵوەشاوەتەوە کە لەگەڵ ناوەندێک یان شانۆیەکی ئەوروپیدا هەیبووە".

 گوتیشی، "ئەوە ئێستە دڵخۆشکەرە هێشتا هەندێک سەکردە لە جیهاندا هەن کە توانای ئەوەیان هەیە دژی ئەم جۆرە بەرنامە و پلانگێڕیانە ببنەوە و لە بەرژەوەندی دەسکەوتە هونەری و بەهرەمەندەکانی ڕووسیا بووەستنەوە. نموونە ئەم بابەتەش ئەوەیە کە ڕێبەری جیهانی کاسۆلیکی پاپا فرانسیس کردوویەتی، خەڵاتی سوپاسنامەی ڕێزلێنانی بەرزی بەخشییە هاووڵاتی ڕووسیا بە نەتەوە کوردی ئێزدی گۆرانیبێژی ئۆپێرا سڤێتلانا کاسیان و خێزانەکەی".

دامە سڤێتلانا کەسییان، ئەستێرەی ئۆپێرای  رووسیا و جیهانە، زیاتر لە 27 ساڵە لە سەر شانۆ مەزنەکانی جیهان بە دەنگە ئەفسوناوییەکەی گۆرانی ئۆپێرا دەچڕێت، چەند جارێک پاپای ڤاتیکان لە کۆنسێرتەکانی بەشداربووە، لە ساڵی 2021 یش. لە پای خزمەتی هونەر و کولتوور، پاپا فرانسیس مەدالیای (شاسواری سیلڤیستەری پیرۆز) و نازناوی دامەی پێبەخشیوە، سڤێتلانا یەکەم ژنە هونەرمەندی ئۆپێرایە لەسەر ئاستی جیھان لە مێژووی ڤاتیکاندا ئەو خەڵاتەی پێدراوە.


دامە سڤێتلانا کەسییان، لە خێزانێکی کوردی ئێزیدی لە شاری باتومی جۆرجیا لە دایکبووە،  تەمەنی 9 ساڵان بووە کاتێک لەگەڵ دایک و براکەی و نەنکی، بۆ لای خوشکی دایکی لە ئاکتوبی کازاخستان کۆچیان کردووە. لەوێ تا تەمەنی 17 ساڵی خوێندوویەتی، پاشان بەردەوام بووە لە گەڕان بەدوای مامۆستای دەنگدا، بۆ ئەوەی دەنگی خۆی گەشە پێبدات و لە چڕینی ئۆپێرا بەردەوام بێت، سەرەتا لە  شاری ئاستراخانی رووسیا  گیرساوەتەوە و ساڵێک کۆلێژی لەوێ خوێندووە، پاشان چووەتە مۆسکۆ بۆ پەیمانگای مۆسیقای میری، دەستبەجێ نەیتوانیوە بێ بەرانبەر بخوێنێت، بۆیە پاسپۆرتی کازاخستانی گۆڕیوە و بووەتە هاووڵاتی رووسیا، دواتر بەھۆی پێشکەوتنی بەرچاوی لە ئۆپێرا، بردوویانە بۆ بەلشۆی تیاتر و ژیانی پیشەیی وەکو هونەرمەند تا ئاستی سۆپرانۆ لە "بەلشۆی تیاتر-شانۆی مەزن"ئۆپێرا خەت و خاڵی دا.

 

Fly Erbil Advertisment