تاڵیبان ده‌ست به سه‌ر ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌گرێت
به ده‌یان سه‌رباز و پۆلیس ئه‌فغانستان ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی وڵات گرتووه كه ده‌یان پۆلیس و سه‌رباز كوژراو و بریندار بوونه و هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر رێگه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژی به‌ره‌و پاكستان دروست كردووه.
به‌رپرسی ناوچه‌ی جانی خێل له پاریزگای پاكتیا رایگه‌یاند پاش شه‌ڕ و پێكدادانێكی قوڕس له‌ماوه‌ی شه‌وی رابردوو، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه كشانه‌وه، كه خاڵی پێكه‌وه گه‌یشتنی پێنج ناوچه‌یه و پارێزگای پاكتیا به پارێزگای خۆست له پاكستان ده‌به‌ستێنه‌وه.
عه‌بدوڵره‌حمان سولامال به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند ناوچه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه گه‌ماڕۆ درابوو، كه شه‌وی رابردوو به سه‌دان چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ر به خێرایی ناوچه‌كه‌مان كۆنترۆڵ نه‌كه‌ینه‌وه، تاڵیبان به ئاسانی له پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی تر ده‌جوڵێت و ده‌توانێ ده‌ست به‌سه‌ر سێ پارێزگا بگرێت.
هێرشی شه‌وی رابردووی تاڵیبان له كاتێك دایه كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان شه‌ڕ و پیكدادانی قۆرس به‌رده‌وامه، له‌وانه له پارێزگای هێلمه‌ند له باشوور، ئه‌و شوێنه‌ی كه راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا جێگیر كراون.
به‌پرسی ناوچه‌ی جانی خێل رایگه‌یاند له هێرشی شه‌وی رابردوو زیاتر له 20 سه‌رباز و پۆلیس كوژراون و زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌شی برینداربوونه، نزیكه‌ی 200 چه‌كداری تاڵیبان كوژراون. به‌ڵام هێشتا هیچ لایه‌نێك ژماره‌ی قوربانیانی تاڵیبان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.