توركیا بنكەكانی یەپەگە لە منبج بۆردوومان دەكات

ژمارەیەك ھاووڵاتی سڤیل برینداربوونە

K24 - ھەولێر

فڕۆكەكانی تورکیا بۆردوومانی بنکەکەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکووری منبج و باشووری جەرابلوس دەکەن.

بە گوێرەی زانیاری میدیاکانی تورکیا، سوپای تورکیا گوندی تەلعەمارنا لە باکووری منبج، بنکە و بارەگاکانی یەپەگە بۆردوومان دەکات.

ئەنجوومەنی سەربازی جەرابلوسیش ئاشکرای دەکات لەئەنجامی بۆردومانی تورکیا ژمارەیەک خەڵکی سڤیل برینداربوون.

ماوەی چەند رۆژێکە، سوپای تورکیا لەگەڵ چوونی بۆ نێو خاکی سووریا، دەستی کردووە بە بۆردوومانکردنی بنکەکەکانی یەپەگە لە ناوچەکە، بەمەبەستی چۆڵکردنی ناوچەکە و شوێنگرتنەوەیان بە چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد.

گوندی تەلعەمارنا کەوتووەتە باکووری شارۆچکەی منبج و باشووری شارۆچکەی جەرابلوس لە باکووری سووریا.