مارادۆنا دوای ٢٩ ساڵ ئاشکرای دەکات خاوەنی کورێکە بە ناوی سینگارا

ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێ ئارجانتینا، دوای 29 ئاشکرای دەکات، کورێکی ھەیە بە ناوی دیێگۆ سینگارا.

شەوی رابردوو لەناکاو ھەواڵێک لە نێو سەرچاوە جیھانیەکان بڵاوبوەوە، مارادۆی ئارجێنتینا بێجگە لەو دوو کور و کچانەی کە ھەیەتی، کۆرێکی دیکەی تەمەن ٢٩ ساڵه‌ی بەناوی دیێگۆ سینگارا ھەیە، بەڵام تا ئێستا ئەم نھێنییەی ئاشکرا نەکردووە، تا ئەو کاتەی شەوی رابردوو لە پێش چاوی کامێراکان ئەم نھێنییەی ئاشکرا کرد.

سینگارا لە خێزانی پێشووی دیێگۆ مارادۆنای ئارجێنتینایه‌ و ئەم چاوپێکەوتنەی کورو باوکەش دوای ٢٩ ساڵ، لەسەر داوای رۆکیۆ ئۆلیڤای خێزانی ئێستای بووە.

دیێگۆ سینگارا، هاوشێوه‌ی باوكی وه‌ك ناوه‌ڕاستكار و هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، پێشتر له‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ناپۆلی جێنوا ییاریی كردووه‌، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانیش بووه‌، هه‌روه‌ها یاریی بۆ تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا تایبه‌ت به‌ كه‌نار ده‌ریا كردووه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ئاسته‌ پێشكه‌ش بكات كه‌ مارادۆنای باوكی پێی ناسرا بوو.