فیفا بۆ یهكهمینجار ناوبژیوانێكی ڤیدیۆیی بۆ یارییهكان زیاد دهكات
له یاریی نێوان ههڵبژاردهی فرهنسا و ئیتاڵیا تاقی دهكرێتهوه
فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیھانی (فیفا) بۆ یەکەمجار بریاریدا ناوبژیوانێکی ڤیدیۆیێ بۆ یاری تۆپی پێ زیاد بکات.
سەرچاوەکان بڵاوییان کردەوە، دواجار بەرپرسانی فیفا، بریاریاندا لە یاری دۆستانەی نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی فڕەنسا و ئیتاڵیا، سیستەمی ناوبژیوانێک زیاد بکەن و ئەو ناوبژیوانە لە رێگەی بینینی ڤیدیۆیی، دەتوانێت ناوبژیوانی یەکەم لە ھەر ھەڵەیەکی نەبینراو ئاگادار بکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەەیک پێش ئێستا ئەم سیستەمە لە خولی پلە سێیەکانی ئەمریکا تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە