پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له ده‌ریاچه‌ی دووكان خنكان
پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له ده‌ریاچه‌ی دووكان خنكان و گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی ڕاپەرینیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌رمی هه‌مووان له ئاو ده‌رهێنراون و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كراون.
ڕۆژی هه‌ینی 14ـی حوزه‌یرانی 2024، پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له ده‌ریاچه‌ی دووكان له سنووری نێوان گوندی گردجان و قه‌ره‌نیاغا له سنووری چوارقوڕنه خنكان.
له‌م باره‌وه عه‌لی قادر، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی ڕاپەرین به كوردستان24ـی گوت، هه‌ر پێنج كه‌سه خنكاوه‌كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له ناوچه‌كه‌دا مه‌ڕدارن.
عه‌لی قادر ڕوونیشی كرده‌وه، له سه‌ره‌تادا منداڵێكی ئه‌م خێزانه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه و دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه هه‌وڵی ڕزگاردنیان داوه و یه‌ك له دوای یه‌ك خنكاون.
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی ڕاپەرین باسی له‌وه كرد، ته‌رمی هه‌ر پێنج خنكاوه‌كه له لایه‌ن تیمی ژێرئاو (غواص)ـی ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌رهێنراون و بۆ پزیشكی دادیی ڕانیه گواستراونه‌ته‌وه.