فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكی باس له چۆنییه‌تی راونانی فڕۆكه‌كانی سوریا له ئاسمانی حه‌سه‌كه ده‌كه‌ن
ئامانجیان پاراستنی هێزه كوردییه‌كان و تیمێكی تایبه‌تی راوێژكاری ئه‌مریكا بوو
K24 – هه‌ولێر
دوو فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كه له ئاسمانی شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان به‌ره‌نگاری فڕۆكه‌كانی سوریا ببوونه و له ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان ده‌ركرد، باس له چۆنییه‌تی رووداوه‌كه ده‌كه‌ن كه چۆن ئه‌و كاره‌یان كردووه.
فڕۆكه‌وانێكی 38 ساڵی به ی‌و ئیس ئه‌ی توده‌ی رایگه‌یاند به دوای یه‌كێكیان كه‌وتم، كه وا دیاربوو ئاگای له بوونی من نه‌بوو.
فڕۆكه‌وانه‌كان به‌هۆی هۆكاری ئه‌منی نه‌یانویست ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێن، كه هه‌فته‌ی رابردوو، پاش ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه له شاری حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری بۆردومان كرد، بۆ پاراستنی هێزه كوردییه‌كان بۆ ئاسمانی ناوچه‌كه فڕین و به‌ره‌نگاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا بوون.
پێنتاگۆن هۆشداری دابووه سوریا، كه به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان ده‌بنه‌وه، كه تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ راوێژكاری له ناوچه‌یه.
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به ئاسمانی ناوچه‌كه فڕین، ئیدی فڕۆكه‌كانی سوریا بزربوون.
فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌وایی ئه‌مریكا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه گوتی فڕۆكه‌كانی سوریا وازیان له هێرشه‌كانیان هێنا و ئیمه‌ش ئامانجمان به‌ده‌ستهێنا.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی هێزی هه‌وایی ئه‌مریكا ل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی، پێشبینی هه‌ڵه‌یه، كه ده‌توانێ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه روو بدات.
گوتیشی له‌گه‌ڵ روسیا یان سوریا له شه‌ڕدا نین و لێره‌ش نین بۆ خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی روسیا یان سوریا.
ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر سنووردار كردنی هه‌ندێ ناوچه بۆ فڕۆكه‌كانی روسیا و سوریا ریكه‌وتوون، كه حه‌سه‌كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو كه‌وته به‌ر هێرشێكی فڕۆكه‌كانی سوریا.
فڕۆكه‌وانێكی تری ئه‌مریكا رایگه‌یاند ده‌زانم چۆن به تواناییه‌كانی خۆم ئاستی ئه‌و ئاڵۆزییانه كه‌م بكه‌مه‌وه و هه‌روه‌ها ئاسایشی خۆمان بپارێزم.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی هه‌وایی له قه‌ته‌ر كه چاودێری ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات رایگه‌یاند ئاماده بووم بۆ ئه‌وه‌ی كه فه‌رمان به فڕۆكه‌وانه‌كان بده‌م بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی سوریا، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكه‌ن. گوتیشی به‌بێ دووڵی ئه‌و كاره‌م ده‌كرد.