هاناو بولبول دەچڕێت

گۆرانیبێژ هاناو
گۆرانیبێژ هاناو

گۆرانیبێژ "هاناو"، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "بولبول" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە کەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

شەممە، 15ـی حوزەیرانی 2024، گۆرانیبێژ هاناو، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەم تێکستەکەی فۆلکلۆرە و میوزیکی هۆمایون عەزیزی و دەرهێنانی سوهەیب کەریمییە.

هونەرمەند دەڵێت، "ئەوە نوێترین بەرهەمی منە و یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتەکانم، من هەمیشە هەوڵ دەدەم باشترین پێشکەش بکەم، هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم جێگای خۆی بگرێت و بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانم بێت".

خانمە گۆرانیبێژ هاناو، ماوەیەکە دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. ئێستە نوێترین بەرهەمی بە ناوی "بولبول" بڵاوکردۆتەوە.

Fly Erbil Advertisment