به ڤیدیۆ... گه‌شته‌كه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ له‌نده‌ن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تۆتنهام گه‌شتی له‌نده‌نی كرد و به ته‌نیا خاڵێكیش گه‌ڕایه‌وه.
له یاریگه‌ی وایت هارت له له‌نده‌ن، یانه‌ی تۆتنهام میوانداریی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
له خوله‌كی 43ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، جه‌یمس میلنه‌ر له لێدانی سزا لیڤه‌رپوولی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له گێمی دووه‌م، دانی رۆز له خوله‌كی 72 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول كۆی خاڵه‌كانی له وه‌رزی نوێی پرێمه‌ر لیگ گه‌یانده 4 خاڵ، تۆتنهامیش بووه خاوه‌نی 5 خاڵ.